کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارەی ئەو پارت و هاوپەیمانییانەی ئاشکرادەکات کە خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکاندا تۆمارکردوە

سیاسی
  • 28-07-2023, 17:34
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەبارەت لیستی لایەنە سیاسییەکان و هاوپەیمانییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکان روونکردنەوەییدا .
    "جومانە غەلای " وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند:- ژمارەی ئەو لایەنانەی تا دوێنی پێنج شەممە لە کۆمسیۆن تۆمار کراون تا کۆتایی دەوام ، گەیشتووەتە 281 لایەن،هەروەک ژمارەی ئەو پارتانەی تۆمار کراون گەیشتووەتە 78 پارت و حزبی سیاسی و ژمارەی هاوپەیمانییەکان گەیشتووەتە 24 هاوپەیمانی، کە لەنێویاندا 15 هاوپەیمانی نوێ و 9 هاوپەیمانی کۆن هەیە.
    پەیوەست بە پرسی هەڵبژاردن "داود سەلمان خەزەیەر " بەڕێوەبەری ڕێکارەکان و ڕاهێنان لە کۆمسیۆن،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-لەم هەڵبژاردنە زیاتر لە 95 هەزار دەنگدەر ژمارەیان بەرزبووەتەوە، هەروەک ژمارەی ئەو لایەنە تۆمارکراوانەش گەیشتووەتە 281 لایەن، کە لەنێویاندا 11 لایەن مەوڵەتی مەرجداریان هەیە،واتا چاوەڕوانی وەڵامی دەسەڵاتی لێپرسینەوە و دادپەروەری دەکەن.