بەغداد/ INA
هاتنی بەردەوامی سەردانیکەران بۆ شاری پیرۆزی کەربەلا بۆ بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی شەوی دەیەمی موحەڕەم بەردەوامە.
پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی ڕایگەیاندین :- سەردانکەران بەردەوامن لە ڕووکردنە مەزارگە پیرۆزەکانی ئیمام حسێن و ئیمام ئەلعباسی برای (سەلامی خوایان لەسەر بێت) لە چوار چێوەی پلانێکی فراوانی ئەمنی توندا ، بە بەشداریی سەدان کەس لە کاروانەکان کە خزمەتگوزاری پێشکەش بە سەردانکەران دەکەن.
هەروەک پەیامنێرمان ئاماژەی پێدا زیاتر لە (5000) خۆبەخش بەشدارن لە پلانی خزمەتگوزارییدا ، ئەوە جگە لە بەکارهێنانی زیاتر لە (1800) کامێرای چاودێری کە لەناو مەزارگە و دەوروبەری مەزارگەکە و لە ناو شەقامەکاندا جێگیرکراون.