بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی خانەنشینی نیشتمانی تەواوبوونی 31 هەزار و 240 مامەڵەی لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند، کە لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی " محمد شیاع سودانی،سەرۆک وەزیران بۆ پاڵپشتیکردنی خانەنشینان دەستیپێکرد، هاوکات نزیکبوونەوە لەخستنەرووی ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنی خستەروو.
"حسام عەبدولسەتار " جێگری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دواین ئاماری مامەڵە تەواوکراوەکان بەپێی ڕێکخستنی ڕێکارەکان بۆ پاڵپشتیکردنی بەشی خانەنشینان کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە دەستیپێکردووە،لە سەرەتای مانگی شوباتەوە تا مانگی تەمموزی 2023 کە تەواو کراوە لە دەستەی خانەنشینی نیشتمانی 31 هەزار و 240 مامەڵەی خانەنشینی نیشتیمانی یە کە بەسەر سەرجەم وەزارەتەکانی دەوڵەت و پارێزگاکان و دەستە و پێکهاتەکانی سەر بە حکومەت، لە بەغدا و پارێزگانی دیکە بەسەر لقەکانمان لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا دابەشکراون.
ڕاشیگەیاند :- ئاسانکاری بۆ خانەنشینان و ئەو کارمەندانە دەکرێت بەپێ پێویست .
ئاماژەی بەوەشکرد:- پێشتر لە بارەگای دەستەی خانەنشینی نیشتمانیدا قەرەباڵغی زۆر هەبووە، بەڵام ئێستا دوای ئەو هەنگاو و پاکێجەی کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە دەستیپێکرد و ئەو بەرنامەیەی کە لەلایەن دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانییەوە جێبەجێدەکرێت ،ڕێکارەکانی ئاسان کردوە .