بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند کە بۆ پشت بەستن بە خۆبژێوی پشت بە بەرهەمی گەنمی ناوخۆدادەبەستین ، ئاماژەی بەوەشدا کە سەبەتەی خۆراک بۆ زیاتر لە 5 ملیۆن سودمەند لە سەبەتەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەبین کراوە .
"سەتار جابری"بریکاری وەزیری بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند:- گۆڕانکاری لە شێوازەکانی کارەکانی وەزارەتدا روویداوە لەسەر ڕێنمای سەرۆک وەزیران کە ئەویش دابەشکردنی پشکی پێنجەمی ئارد و پشکی شەشەمی سەبەتەی خۆراکە.
ڕوونیشی کردەوە:-وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم بۆ یەکەمجارە دەگاتە زیاتر لە 5 ملیۆن تۆن، کە لە جووتیارانەوە وەرگیراوە.
ئەوەشی خستەروو :- پێداویستی عێراق بۆ گەنم ساڵانە بۆ 4 ملیۆن و نیو مەزەندە دەکرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- گەنم لە جووتیارانەوە وەرگیراوە بە نرخی 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک، لەکاتێکدا نرخی نێودەوڵەتی گەنم بۆ هەر تۆنێک لە 600 هەزار دینار تێناپەڕێت.
ووتیشی :- جیاوازی نرخ بە ئامانجی پاڵپشتیکردنە لە جووتیاران و پشتگیری بەرهەمی ناوخۆیە.
جابری ڕاشیگەیاند:- سەبەتەی چوارەمی چاودێری کۆمەڵایەتی دابەشکراوە،و دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەم دەستیپێکردووە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە سودمەندانی سەبەتەی چاودێری کۆمەڵایەتی نزیکە لە 5,200,000 سودمەندبوو.