وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیەنێت کە ڕێکاری توند لە دژی ئەو دوو ژنە دەگرنەبەر کە دەستدرێژییان کردووەتە سەر ئەفسەرێکی هاتوچۆ

ئەمنی
  • 28-07-2023, 16:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند کە ڕێکارەی توند لە دژی ئەو دوو ژن دەگرنەبەر کە دەستدرێژییان کردۆتە سەر ئەفسەرێکی هاتووچۆ.
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەکردووە:-وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر ئەو دوو ژنەی کە دەستدرێژییان کردووەتە سەر ئەفسەرێکی هاتووچۆ لە ناوچەی حاریثیە لە بەغدا.
    ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە کە لەلایەن هەندێک لە سۆشیال میدیاوە سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی پرسی دەستدرێژییەکە بڵاوکراوەتەوە . 
    وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوەکەیدا دووپاتیدەکاتەوە :- رێکارەکان بەردەوامن لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان بەپێی بڕگەکانی مادەی (230)یاسای عێراقی ، سەبارەت بە دەستدرێژیکردنە سەر فەرمانبەرێکی حکومەت لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا.
    وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوەکەیدا :- پەرۆشی خۆی بۆ پاراستنی شکۆمەندی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان دووپاتکردەوە و بەتوندی هەر دەستدرێژییەکی بۆ سەر کارمەندەکانی کە بکرێت شەرمەزار دەکات ،بەتایبەتی لەکاتی ئەرکدا .