بۆ دەستەبەرکردنی کەشێکی گونجاوی ئەمنی بۆسەردانیکەران وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی ئەمنی فراوانی لەشاری کەربەلای پیرۆز کرد

ئەمنی
  • 28-07-2023, 16:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ هەینی"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ ،جەختی لەسەر دابینکردنی کەشوهەوایەکی گونجاوی ئەمنی کردەوە بۆ سەرجەم سەردانکەران ، و هاوکاریکردنی سەرجەم هاووڵاتیان و کاروانانی حوسێنی.
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-"عەبدوئەلئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی فراوانی کرد لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا، بۆ تاوتوێکردنی پلانە ئەمنی و خزمەتگوزاریە ئەمنیەکان بۆ سەردانیکەران، کە "نەسیف جاسم خەتابی پارێزگاری کەربەلا وفەریقی یەکەم "قەیس محەمەداوی" جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ،و ژمارەیەک لە فەرماندە و ئەفسەرەکان ئامادەی بوون.
    لەمانی کۆبونەوەکەدا "شەمەری "جەختی لە پێویستی دابینکردنی کەشێکی گونجاو کردەوە بۆ هەموو ئەو سەردانکەرانەی بەرەو کەربەلای پیرۆز دێن بۆ بەشداری کردن لە یادکردنەوەی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (سلاوی خوای لەسەر بێت ) لە چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییە وردەکان،و یەکخستنی ئاسایش و خزمەتگوزاری ئەمنی .