هەولێر/ INA/زاگرۆس نانەكەلی
فەرمانگە رێكخراوە ناحكومیەكان و رێكخراوی ئینتەرسۆسی ئیتاڵی لە ئوتێل ئیكسۆس لەشارۆچكەی عەنكاوەی شاری هەولێر وۆرك شۆپێكی جۆریی و تایبەتیان ئەنجامدا.
بۆ ئەكتیڤبوون و زانینی زانستەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ رێكخراوە نوێیەكانی سەر بە فەرمانگەی رێكخراوە ناوحكومیەكان وهاوكات لەگەڵ رێكخراوی ئینتەرسۆسی ئیتاڵی وۆرك شوپێكی (5) كاتژمێری رێكخرا و چەندین زانستی نوێ و پێشهات و كاركردن لە رێكخراوەكان وانەی وۆرك شۆپەكەبوو.
سەرەتا مستەر جاك سەرۆكی رێكخروای ئینتەرسۆسی ئیتاڵی هەوڵ وكۆشش و مێژووی رێكخراوەی باس كرد وخۆشحاڵی خۆی بۆ پێشوەچوونی هاوكاری وپاڵپشتی رێكخروای ئینتەرسۆسی ئیتاڵی كرد.
ئینجا وۆرك شۆپەكە لەلایەن بارزان سابیر خالید بەرپرسی زانیارییەكان،نوێترین زانیاری وداتای تایبەت بە رێكخراوە ناحكومیەكان پێشكەشكرد و باسی لەگرنگی بەدەست هێنان وكاركردن لە رێكخرواەكان كرد.
پاشان رێژین خان داتاییەكی كورت وپوختی لەكاری رێكخرواەیی پێشكەشكرد كە چۆنیەتی كاركردن لەسەرداتای نوێ و هەنگاوی سەردەمیانە.
پاشان خاتوو هاوژین قادر حەمەد لە بەشی ووردبینی راپۆرتێكی تێروتەسەلی لەسەر كاركردن لە خەرج و مامەڵەكردنی دارایی رێكخرواەكان باسكرد،كە هەنگاو بەهەنگاو بگەیتە خاڵەكانی جەردی ساڵانە.
دواتریش خاتوو خەدیجە عومەر خەلیل بەرێوەبەری دارایی راپۆرتێكی گرنگ سەبارەت بە كێشە ولەمپەرەكانی بەردەم پڕكردنەوەی فۆڕمی ساڵانەی رێكخراوەكان،هەروەها چۆنیەتی چارەسەركردن و رێكارە دروستەكانی شیكردەوە.
ماوەتەوە بڵێین خاتوو ژیان یاسین لەرێكخراوی ئینتەرسۆسی ئیتاڵی لەگەڵ هاوكارانی سەرپەرشتی و وئامادەكارییەكانی وۆرك شۆپەكەی دەكرد و بەسەركەوتووی ئەنجامییاندا.
جێگای ئاماژەكردنە رێكخروای میتان بۆ پەرەپێدانی میدیای وەرزشی یەكێك بوو لەم رێكخراوانەی بەشدداری بووی وۆرك شۆپەكە كە زۆر داكۆكی لە میدیاكاران و میدیای وەرزشی دەكات.
لەكۆتایش ئەو وانانەی لە وۆرك شۆپە خوێندراو و گوترایەوە،بە سێ گروپ وەك تاقیكردنەوەیەك پێشكەشكرا و وۆرك شۆپەكە بەسەركەوتووی بەكۆتا هات.