سەرۆک وەزیران لە ڕێگەی پەیوەندیەکی تەلەفۆنیەوە پرسەنامەیەک ئارستەی شێخ محەمەد بن زاید دەکات

سیاسی
  • 28-07-2023, 14:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ سەعید بن زاید ئال نەهیان، نوێنەری حاکمی ئەبوزەبی، لە پەیوەندیەکی ته‌له‌فۆنیدا پرسەو هاوخەمی خۆی ئاراستەی شێخ "محەمەد بن زاید ئال نەهیان"سەرۆکی میرنشینی ئیماراتی یەکگرتووەکانی عەرەبی کرد،.
    لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،کە ئەمڕۆ هەینی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)،ناردوویەتی تێیدا هاتووە:-سودانی لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو و میرنشینی ئیمارات و گەلی ئیمارات دەربڕی و هیوای خواست خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشت شادبکات و دڵنەوای و بەکەس و کاری ببەخشیت.