بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای دیالە پاراستنی 500 كاروانی حسێنیەی ڕاگەیاند وەك بەشێك لە پلانی ئەمنی بۆ مانگی موحەرەم تا سەردانی چلە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی دیالە عەقید هەیسەم شەمەری، بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: فەرماندەیی پۆلیسی دیالە سەرجەم بەشی بەرێوەبەرایەتیەكانی كۆكردۆتەوە بۆ پاراستنی كاروانەكانی حسێنییە، كە ژمارەیان ئەمساڵ 500 كاروان بووە، هەروەها دەوریەی بەردەوام هەیە بۆ پاراستنی ئەو كاروانانەی كە تا كۆتایی مانگی موحەڕەم بەردەوامن لە جێبەجێكردنی ئەركی خۆیان.
رونیشیكردەوە: هەوڵێكی هەواڵگری گەورە هەیە بۆ چاودێریكردنی هەر گومانێك لە كردەوەیەكی تیرۆریستی بۆ بە ئامانجگرتنی یەكێك لەو كاروانانە یان سەردانكەران لە ڕۆژی عاشورا لە پارێزگاكەدا.
وتیشی: بڕینی هیچ ڕێگا و شەقامێك لە سەرتاسەری شەش قەزای پارێزگای دیالەدا نیە.
ئاشكراشیكرد: فەرماندەی پۆلیسی دیالە لیوا غەریب زوبەیدی ڕێنمایی كرد بۆ گرتنەبەری ئاگاداری و وریابوون و ئاسانكردنی كاروانەكان و پاراستنیان و پاراستنی ڕێگای سەردانیكەران و ئەوانەی بەرپرسن لە زیندووكردنەوەی ڕێوڕەسمەكانی حسێنیە بە درێژایی مانگ و هەتا سەردانی چلە، هەروەك چۆن قۆناغی دووەمی پلانی ئەمنی هەیە كە چەند ڕۆژێك پێش بەرواری چلە سەردان دەست پێدەكات بۆ پاراستنی سەردانكەرانی پیادە لە سەرجەم سێكتەرەكانی بەرپرسیارێتی پۆلیسی دیالە و ئاسایشی ئەو ڕێگایانەی بەرەو كەربەلای پیرۆز دەچن.