بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، تۆڕی میدیایی عێراقی بەردەوامە لە وەرگرتنی داواكاری بۆ كاندیدانی ئەندامێتی لە ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی میدیایی عێراقی.
سێشەممەی ڕابردوو تۆڕی میدیایی عێراقی بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (8/دووەم)ی یاسای تۆڕی میدیایی عێراقی ژمارە 26ی ساڵی 2015 هەمواركراو، كردنەوەی كاندیدەكانی بۆ ئەندامێتی لە ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕەكەی ڕاگەیاند.
بەڵگەنامەی كردنەوەی دەرگای كاندیدبوون، كە واژۆی سەرۆكی تۆڕی میدیایی عێراقی د. نەبیل جاسمی لەسەرە، بانگهێشتی ئەو كەسانە لەخۆگرتبوو كە دەیانەوێت داواكاری پێشكەش بكەن كە مەرجەكانی ئەندامێتییان تێدابێت كە لە مادەی (9)ی یاسای سەرەوەدا هاتووە بۆ پێشكەشكردنی داواكاریەكان بە سیڤی بۆ بارەگای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی / بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی ئیمەیلی
[email protected] لە ماوەی 30 ڕۆژدا، لە 26/7/2023 دەست پێدەكات تا كۆتایی دەوامی فەرمی لە 25/8/2023 سڤیەكانیان بگەیەنن.
مەرجەكان:-
یەكەم - عێراقی بێت.
دووەم - لێهاتووی تەواو و تەمەنی لە سەرووی 30 ساڵەوە بێت.
سێیەم - بەلایەنی كەمەوە بڕوانامەی زانكۆی هەبێت.
چوارەم - شارەزایی و ئەزموونی لە دە ساڵ كەمتر نەبێت لە بوارەكانی پەیوەست بە ئەركەكانی كارەكەی.
پێنجەم: بە تاوانێكی گەورە یان تاوانێكی بچووك كە خراپەكاری ئەخلاقی تێدابێت، سزا نەدرابێت.
شەشەم: خاوەنی لێهاتوویی و دەستپاكی و بێلایەنی پێویستە بۆ كاری تۆڕەكە.
حەوتەم: لە كاتی كاركردندا بەشداری هیچ چالاكیەكی حزبی نەكات.
هەشتەم: نابێت ئەندامی هیچ دەسەڵاتێك بێت كە لە دەستوردا هاتووە یان فەرمانبەرێكی حكومەت بێت، هەروەها نابێت لە ماوەی سەرۆكایەتیەكەیدا لە ڕێكخراوە میدیاییە ئەهلییەكان كار بكات.
نۆیەم- ڕێكارەكانی لێپرسینەوە و دادپەروەریی نەیگرێتەوە.
پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ڕێنمایی كردبوو كە لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە ژیاننامەی كاندیدەكانی ئەندامێتی ئەنجومەنی ئەمینداران پێكبهێنن و چاوپێكەوتنیان لەگەڵدا بكەن و ئەو كەسانە هەڵبژێرن كە مەرجەكانیان تێدایە.
لیژنەكە بریتیە لە وەزیری ڕۆشنبیری ئەحمەد بەدرانی سەرۆك و ڕاگری كۆلێژی ڕاگەیاندن و عەمار تاهر ئەندام و سەرۆكی سەندیكای رۆژنامەنوسان موئەیەد لامی ئەندام و سەرۆكی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان عەلی موئەیەد ئەندام و بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران رەبیع نادر ئەندام.