بەغداد - INA
دەزگای هەواڵگری فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستبەسەرداگرتنی یەك ملیۆن لیتر سوتەمەنی لە كارگەیەكی قیر لە بەسرە، و دەستبەسەرداگرتنی بۆرییەكی نەوت گواستنەوە لە بەغداد ڕاگەیاند.
دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: بەپێی ڕێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەت بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە چالاكەكانی بۆ كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی قاچاخچێتی نەوت و پێكهاتەكانی و بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان، لەو چوارچێوەیەدا مەفرەزەكانی دەزگاكە توانیان دەست بەسەر كارگەیەكدا بگرن بۆ بەرهەمهێنانی قیر لە پارێزگای بەسرە، كە بۆ بازرگانیكردن و ڕیسایكلكردنی نەوت و پێكهاتەكانی بە شێوەیەكی نافەرمی بەكارهێنراوە، بەو پێیەی بڕی بەرهەمی نەوتی ناو تانكیەكان لە كارگەكەدا گەیشتووەتە نزیكەی یەك ملیۆن لیتر.
هەر لە بەیاننامەكەدا ئەوەش ئاشكراكراوە: كە مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری توانیان دەست بەسەر پێشێلكارییەكدا بگرن لە بۆری گواستنەوەی نەوت و پێكهاتەكانی لە بەری كەرخی بەغدادی پایتەخت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەو كەرەستە دەستبەسەرداگیراوانە بەپێی پێویست مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە و لەگەڵ تۆمەتبارەكاندا ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون و ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ تەواوكردنی پەڕەی لێكۆڵینەوە.