سەرۆك وەزیران فەرمانی دا بە كاركردن لە نێو سیستەمێكی یەكخراودا لە نێوان ئەو دەزگایانەی كە پەیوەندیدارن بە تاوانی ئابووری

ناوخۆ
  • 27-07-2023, 17:20
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانی دا بە كاركردن لە نێو سیستەمێكی یەكخراو و بەردەوامدا لە نێوان ئەو دەزگایانەی كە پەیوەندیدارن بە تاوانی ئابووری.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە تێیدا بەرپرسان و نوێنەرانی حكومەت و دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەكانی بەرەنگاربوونەوە و ڕاونانی تاوانی ئابووری لەخۆگرتبوو.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا بەدواداچوون بۆ ئەو هەوڵانەی ئێستا كران كە تایبەتن بە شوێنكەوتنی قاچاخچییەكانی دراو و تۆڕە تاوانكارییەكان و ئەو تاخمانەی كە كار دەكەن لەسەر تێكدانی ئابووری ناوخۆ و پێشێلكردنی یاسا و مافەكانی خەڵك.
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: ئەم هەوڵانە گرنگی تایبەتیان پێ دەدرێت لەلایەن حكومەتەوە، چونكە بە یەكێك لە كۆڵەكەكانی چاكسازی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دادەنرێن و فەرمانی كرد بە كاركردن لە نێو سیستەمێكی یەكخراو و بەردەوامدا لە نێوان ئەو دەزگایانەی كە پەیوەندیدارن بە تاوانی ئابووری و كار لە سەر ڕاونانی قاچاخچییەكانی دراو دەكەن لەگەڵ ئەو كەسانەی كە خۆیان دەدزنەوە لە پێدانی باج وگومرگ.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە بواری ڕێوشوێنەكانی جێبەجێكردن و خۆپاراستندا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی كرد بە لێكۆڵینەوە و بڵاوكردنەوەی خاڵی پشكنینی جوڵەپێكراو جێگیركراو لەسەر ئەو ڕێگا سەرەكییانەی كە بەستراون بە خاڵە سنورییەكانەوە بۆ ڕێگریكردن لە گواستنەوە و بەقاچاغبردنی ئەو كاڵایانەی كە باجیان نەدراوە و زیان بە ئابووری عێراق دەگەیەنن لە ڕێگەی هاتنەژوورەوەی نایاساییەوە بۆ ناو وڵات.