بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆمار جەختی لە گرنگی هاوکاری لە بوارە جیاجیاکان کرد، لەوانە دۆسێی ئاو لەگەڵ تورکیا.
سەرۆکایەتی کۆمار، لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا ، ڕایگەیاندووە، "سەرۆکی کۆمار، عەبدڵەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ، لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی كرد لە باڵیۆزی کۆماری تورکیا بۆ عێراق، عەلی ڕەزا کۆنای".
لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە "گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کردەوە بۆ چەسپاندنی هاریکاری لە بوارە جیاجیاکان بەتایبەتی ئابوری و بازرگانی و دۆسێی ئاو، بە شێوەیەک کە لە ڕێگەی ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکانەوە بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان مسۆگەر بکات ویاداشتەکانی لێکتێگەیشتن لەم بارەیەوە کۆتایی هات”.
لای خۆیەوە باڵیۆز عەلی رەزا کۆنای "پشتیوانی تورکیا بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق و خۆشگوزەرانی گەلەکەی" دەربڕی، جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە هەبووەکان لە بوارە جیاجیاکاندا".