بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی باڵای سەرژمێری گشتی دانیشتوان بە بەشداری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و ژمارەیەک وەزارەت و دەزگای حکوومی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەی دەستەی باڵای سەرژمێری گشتی دانیشتوان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان محەمەد تەمیم، و بە بەشداری ژمارەیەک وەزارەت ودەزگا حکومییەکان، لەنێویاندا تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی”.
پەیامنێری INA ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پلانی جێبەجێکردنی سەرژمێری لە چارەکی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤، لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمی بەشداری وەزارەت و دەستە سەربەخۆکانیش دەکرێت لە ئەنجامدانی سەرژمێری و تاوتوێی سەرجەم پێداویستیەکانی ئامار دەکرێت".