سەرۆک وەزیران سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی کرد بەبۆنی کۆچی دوای براکەیەوە

سیاسی
  • 27-07-2023, 12:21
  • +A -A

    بەغدا -INA 
    سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پرسە و سەرە خۆشی خۆی ئاراستەی سەرۆکی وڵاتی ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی کرد بەبۆنی کۆچی دوای براکەیەوە .
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ”سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پرسە و سەرە خۆشی خۆی ئاراستەی سەرۆکی وڵاتی ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان کرد بەبۆنی کۆچی دوای شێخ سەعد بن زاید ئالنەهیان ی برایەوە و نوێنەری فەرمانڕەوای ئەبوزەبی”.
    هەر لە ڕاگەیاندراوەكە ئەوەش هاتووە” سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هاوخەمی خۆی بۆ حکومەت و گەلی ئیماراتی عەرەبی برا دەربڕی و داوای لە خوای گەورە کرد کە لە مردۆکەیان خۆش بێت وسەبوری کەسوکاری بدات”.