بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای هەواڵگری دەستگیرکردنی ٤ تیرۆریستی داعشی لە نەینەوا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەزگای هەواڵگری کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە، "لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، بۆ بەدواداچوون بۆ دوا پاشماوەکانی داعش کە ماونەتەوە لەناوببرێن ، و بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروست، توانیان 4 کەسی داواکراو دەستگیر بکەن ئەوان سەر بە تاقمی تیرۆریستییەکانی داعش بوون."
ئاماژەی بەوەشکرد، "بە پشکنینی داتاکان، بەڵگەنامەمان هەیە کە ئیدانەی داواکراوان دەکات بەهۆی ئەوەی سەر بە بەناو (فیرقەی نەهاوند، فەرمانگەی جوند، و سەربازگە گشتییەکان) لەناو چەتەکانی تیرۆریستی داعشدا".
لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەوەیش هاتووە كە: وتەكانیان تۆمار کرا و بە ئاشکرا دانیان بە پەیوەندیی خۆیان بەو ناوە تاوانکاریانەدا ناوە، هەروەها ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کران بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەیان وەربگرن.