ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئەمنی لە نەینەوا دەستیپێكرد

ئەمنی
  • 27-07-2023, 11:17
  • +A -A

    بەغدا -INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئەمنی لە نەینەوا ڕاگەیاند.
    لە راگەیەندراوەێكی دەستەی حەشدی شەعبی ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی گەورە لە چەند میحوەرێکەوە لە باشووری پارێزگای نەینەوا دەستیپێکردووە، بە بەشداری یەکەکانی سوپای عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا لە حەشدی شەعبی، کە لەلایەن هێزەکانی لیوا (33، 50، 58، 59) و بەشەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێن."
    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە گەڕان و ڕاماڵینی ناوچەكەیە لە تیرورستان ".