بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی لە ڕێگەی لیژنەیەك لە وەزارەتی ناوخۆوە مەرجەكانی سێبەركردنی بۆ جامی ئۆتۆمبێل پەسەندكرد، و هاوكات تاوتوێی لێۆڵینەوەیەكی كرد سەبارەت بە گۆڕینی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی بۆ هێزی سیستەمی سەربازی.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، لیوا یەحیا رەسوڵ عەبدوڵا لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن كرد، و راشیگەیاند: كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی گفتوگۆی دوایین پێشهاتە ئەمنییەكان و گرنگترین ئاڵنگارییەكان و ڕێگاكانی ڕوبەڕوبوونەوەیان بوو.
ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە لێكۆڵینەوەیەك كرا سەبارەت بە گۆڕینی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی بۆ هێزێك كە سیستەمێكی سەربازییان هەبێت و ئەركەكانیان كەمتر بێت لە سوپا و زیاتر بێت لە ئەركەكانی پۆلیس، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ئەو هێزانە سەلماندیان كە ئەوان زۆر پیشەییانەن، بەتایبەتی دوای ئەو سەركەوتنانەی لە دژی چەتە تیرۆریستییەكانی داعش بەدەستیان هێناوە، هەروەها ئەركەكانیان بۆ ئەركەكانی دیكە كە ڕێژەی پابەندبوونیان بە كاری ئەمنی و سەربازییەوە نیشان دا.
ڕوونیشیكردەوە: ئەنجومەن مەرجەكانی سێبەركردنی جامی ئۆتۆمبێلی پەسەندكرد، لە ڕێگەی لیژنەیەكەوە كە لە وەزارەتی ناوخۆ پێكهێنرا، كە میكانیزمی سێبەركردنی پەرەپێدا لەگەڵ ڕێژەی سەدی و ئەو كەسانەی ڕێگەیان پێدرا ئەو كارە بكەن، جگە لە ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان كە ڕێگەیان پێدراوە سێبەر بۆ جامەكانیان بكەن بە هاوڵاتیانیشەوە، هەروەها باس لە ناوەڕۆكی لێكۆڵینەوەكانی وەزارەتی ناوخۆ كرا سەبارەت بە كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوانی بەرپرسان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنجومەن چەند بابەتێكی دیكەی لەبارەی بەرنامەكەوە تاوتوێ كرد و لەو بارەیەوە بڕیار و ڕێنمایی گونجاوی دەركرد.