سەحاف كۆتایی ئەم مانگە وەك وادەی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێكخراوی هاریكاری سەبارەت بە سوكایەتیكردن بە قورئانی پیرۆز ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 26-07-2023, 20:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: كۆتایی ئەم مانگە وەك وادەی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی سەبارەت بە سووكایەتیكردن بە قورئانی پیرۆز دیاریكراوە.
    سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ڕۆژی دووشەممە 31ی تەموز كۆبوونەوەیەكی بەپەلە لەسەر ئاستی وەزاری ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كۆبوونەوەكە دوای دوو داواكاری یەك لە دوای یەك لەلایەن وەزارەتی دەرەوە هات، ئەوەش دوای ئەو كارە شەرمەزاركەرەی دژی قورئانی پیرۆز لە شانشینی سوید و دانیمارك ئەنجامدرا.