وەزارەتی ناوخۆ: 7 هەزار دەستگیركراو بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لەژێر لێكۆڵینەوەدان

ئەمنی
  • 26-07-2023, 17:08
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان لە وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەی ئەو كەسانەی بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە ماوەی ئەمساڵ 2023دا سزادراون راگەیاند و هاوكات ئاماژەیدا بە یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئوردن و سوریا و توركیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان.
    بەڕێوبەری بەشی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر، عەمید موهەند حاتم، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دوای كۆنفرانسی نێودەوڵەتی كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان، كە لە بەغدا بەڕێوەچوو، پەیوەندییەكی زۆر لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ئاڵوگۆڕی خاڵەكانی پەیوەندی هەیە، هەروەها لێكتێگەیشتنمان هەیە بۆ كۆتاییهێنان بە یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن، هاوكات یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن هەیە كە لەگەڵ سعودیە، ئێران و كوەیت واژۆ كراوە و چالاك كراوە، هەروەها یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئوردن، سوریا و توركیا لە ژێر واژۆكردندان.
    ئاشكراشیكرد: ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردن و لێكۆڵینەوە و ڕادەستكردنەوەیان لەنێوان عێراق و وڵاتانی دیكەدا هەیە، ناوبەناویش ڕادەگەیەنرێت كە دەست بەسەر ماددە هۆشبەرەكاندا گیراوە، جا چ لە فڕۆكەخانەی هەولێر، یان بەغدا، یان بەندەرەكانی دیكە، لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری، لەگەڵ لوبنان، سوریا، ئوردن و ئەوانی تردا.
    دووپاتیشیكردەوە: وەزارەتی ناوخۆ ستراتیژێكی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان كە چەند میحوەرێك لەخۆدەگرێت، لەوانە یەكێكیان هاوكاری نێودەوڵەتییە و میحوەرێكی ناوخۆیی كە بریتییە لە كەمكردنەوەی دابینكردن و خواست لەسەر ماددە هۆشبەرەكان و نەهێشتنی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان.
    ئاشكراشیكرد: لە ئێستادا نزیكەی 7 هەزار دەستگیركراو لەژێر لێكۆڵینەوەدان، كە تۆمەتەكانیان لە بازرگانیكردنەوە دەست پێدەكات تا سووكایەتیكردن، و وتیشی: لەماوەی ئەمساڵدا 4 هەزار كەس بە كەرەستەی جۆراوجۆر سزا دراون، لەو ژمارەیەش هەزار و 500 كەسیان لە دۆسیەكانی بازرگانیكردن بە مادەكانی 27 و 28دا سزادراون.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: زۆر حاڵەت هەیە بەپێی ماددەی 40 لە یاسای ژمارە 50ی ساڵی 2017 تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، كە تێیدا هاتووە هەركەسێك بە تەنیا داوای بكات بەمەبەستی چارەسەركردن لە هەندێك كلینیكی تایبەت بە چارەسەركردنی ئالوودەبووان لە بەڵای ئالوودەبوون نابێت لە ڕووی تاوانەوە بەرپرسیار بكرێت.
    ڕوونیشیكردەوە: هەر كەسێك بەپێی بڕگەكانی ماددەی 39 سزا بدرێت، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە لە سەنتەرەكانی دادەنرێن كە تازە لە 5 پارێزگا دروستكراون، و تەئكیدیشیكردەوە: ئەنجوومەنی دادوەری پاڵپشتی یەكەكانی لێكۆڵینەوە و بەڕێوەبەرایەتییەكانمان دەكات بە دەركردنی سزا، لەوانەش سزای لەسێدارەدان، دژی بازرگانێك لە بابل، چونكە تۆمەتبار بە بازرگانیكردن لە بڕگەكانی ئازادكردنی مەرجداردا نییە، و وتیشی: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا دەست بەسەر نزیكەی 12 ملیۆن حەبی ماددە هۆشبەردا گیراوە.