بەغداد - INA
فەرماندەیی هێزی پاسەوانی سنوور، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: هەوڵێكیان پووچەڵكردووەتەوە بۆ هێنانی 10 كیلۆ كریستاڵ مادەی هۆشبەر بۆ ناو بەسرە.
فەرماندەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: هێزێكی فەرماندەیی سنووری كەناراوەكان توانیان لە ناوچەی فاو لە بەسرە دەست بەسەر 10 كیلۆ كریستاڵ مادەی هۆشبەردا بگرن.
ئاشكراشیكرد: ئەو بڕە لەلایەن بەلەمێكەوە فڕێدراوە كە لەلای ئێرانەوە هاتبوو، لەوێ دوای ئەوەی لەلایەن هێزەكەوە تەقەی لێكرا ڕایكرد، و رونیشیكردەوە: ماددە هۆشبەرەكە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە.