بەغداد - INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆبوونەوەیەكی ئەمنی فراوانی ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی هەوڵە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان بۆ سەردانكارانی عاشورا و چلە.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ سەرپەرشتی سەردانكارانی دەی موحەڕەم و چلە، عەبدولئەمیر شەمەری، كۆبوونەوەیەكی فراوانی ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی فەرماندەی هێزە وشكانییەكان و یاریدەدەرانی وەزارەت بۆ كاروباری هەواڵگری و پۆلیس، بەڕێوەبەری بەدواداچوونی فەرمانگەی سەرۆك وەزیران، جێگری ئاسایش بۆ سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ، جێگری سەرۆكی ئەركانی حەشدی شەعبی بۆ ئۆپەراسیۆنەكان و ژمارەیەك سەركردە و ئەفسەر لە وەزارەتی ناوخۆ.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: وەزیر كۆمەڵێك بابەتی تاوتوێكرد كە دەبنە هۆی سەرخستنی هەردوو بۆنەكە و مسۆگەركردنی ئەمنیەتی ئامادەبووانی ماتەمینی ساڵیادی شەهیدبونی ئیمام حسێن، سەلامی خوای لەسەر بێت.
ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پرۆسەی ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان و ئاسانكاری بۆ ئەركی گواستنەوەی سەردانكەران كرا، جگە لە چڕكردنەوەی هەوڵی هەواڵگری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەموو هێزە ئەمنییەكان و پێشكەشكردنی پاڵپشتی لۆجستیكی تەواو و هاتووچۆی بێ كێشە و دەستەبەركردنی سەرجەم ڕێگاوبانەكان و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ سەردانكەران و كردنەوەی ڕێگای نوێ بەتایبەت لە كاتی سەردانی چلەی ئەمساڵدا.