بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان باسیان لە دۆخی هەیکەلی ڕێکخراوەیی ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی شانەی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاندووە: "لیوا جەعفەر بەتات، سەرۆکی ژووری قەیرانەکان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی کرد بە ئامادەبوونی نوێنەری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەری ئەمانەتی گشتی سەرۆکوەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی هەیکەلی ڕێکخراوەیی سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان هاتووە".