كەركەمك – ا ه ع پۆلیسی فیدڕاڵی و حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ سێشەممە، ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشیان لە باشوری خۆرئاوای كەركوك دەستپێكرد بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش. لای خۆیەوە سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" هێزەكانی لیوای 11ی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی بەیانی ئەمرۆ ئۆپەراسیۆنێكیان لە چوار میحوەر لە گوندەكانی چواردەوری حەویجە بۆ راوەدونانی تیرۆریستانی داعش دەستپێكرد". لەو ئۆپراسیۆنەشدا چەند تونێلێكی داعش لە ناوچەكانی عەزبییە و شەریفیە دۆزراونەتەوە، كە چەك و تەقەمەنیان تێدا بووە.