بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردنەوەی داواکارییەکانی بۆ کارکردن وەک ستافی دەنگدان ڕاگەیاند، کە سبەی پێنجشەممە دەستپێدەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای داواکاری بۆ کارکردن وەک ستافی چاودێری سەر سندوق کردۆتەوە كە سبەینێ، 7-27-2023 دەستپێدەكات
ئاماژەی بەوەشکرد، "داواکارییەکە لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەبێت https://pcemp.ihec.iq"، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم. هەلە فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەکانی دەوڵەت دەگرێتەوە جگە لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان، هەروەها خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان و دەرچووان، بە مەرجێک کەمترین ئاستی خوێندن بۆ دەرچووان بڕوانامە بێت."