بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی فەرمانێکی ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان و پارێزگارەکان و فەرمانگانەی پەیوەندییان بە وەزارەتەكانەوە نییە کرد و تێیدا ڕێنمای پێدانی مۆڵەتی پێنج ساڵە ڕوونکرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە، "بەڕێوەبەرایەتی یاسایی لە وەزارەتی دارایی فەرمانگەیەکی بۆ سەرجەم وەزارەت و پارێزگاكان و فەرمانگانەی پەیوەندییان بە وەزارەتەكانەوە نییە دەرکردووە، تیایدا ڕێنمای پێدانی مۆڵەتی پێنج ساڵە لەگەڵ مووچەی بنەرەتی بۆ فەرمانبەران."