حەلبوسی جەخت دەکاتەوە لە سەر پشتیوانیکردنی پەرلەمان بۆ هەماهەنگی ستڕاتیژی نێوان عێڕاق وئوردن

سیاسی
  • 25-07-2023, 20:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمد حەلبوسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لە پشتیوانیکردنی دەسەڵاتی یاساڕێژی کردەوە بۆ هەماهەنگی ستڕاتیژی نێوان عێڕاق و ئوردن.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەدا کە حەلبوسی پێشوازیکرد لە سەرۆک وەزیرانی ئوردن بشر خساونەوشاندی یاوەری ، لەدیدارەکەدا باس لەپەیوەندیە دووقۆڵیەکان وگرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان کرا، لەبوارەکانی پیشەسازی و وزەو بەستنەوەی کارەبایی و کشتوکاڵ و ژینگەو تەندروستی و فێرخوازی و هاریکاری ئەمنی و لەبواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان .
    حەلبوسی بەهەمان شێوە جەختیکردەوەسەر پشتیوانیکردنی دەسەڵاتی یاساڕێژی لەعێڕاق و هەماهەنگی ستڕاتیژی نێوان هەردوو وڵات بۆ بەرژەوەندی هەردوولا.
    لەلایەن خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی ئوردن گوزارشتی لە مکووڕبوونی وڵاتەکەی کرد بۆ پەڕەپێدان و پتەوکردنی پڕوسەکانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لەهەموو ئاستەکاندا.