بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پەڕاوی دەستبەکاربوونی هەردوو باڵیۆزی جەزائیر و بەریتانیای وەرگرت.
بەیاننامەی سەرۆکایەی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغداد پەڕاوی دەستبەکاربوونی باڵیۆزی نوێی جەزائیر جهادەدین بلکاس و باڵیۆزی نوێی بەریتانیا ستیفن هیتشنی وەرگرت .
سەرۆک کۆمار لەمیانەی دیدارەکەیدا لەگەڵ هەریەک لە ودوو باڵیۆزە بەجودا گوزارشتی کرد لە ئاواتەخوازی خۆی بۆ سەرکەوتن لەکارەکانیاندا.
لەلایەن خۆشیانەوەهەردوو باڵیۆزەکە سوپاسی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە هیواخوازن پەیوەندیەکانیان لەگەڵ عێڕاقدا توند و تۆڵ بێت لەهەموو بوارەکاندا.