بەغداد/ INA
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی و سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیان کردەوەسەر پێویستی جێبەجێکردنی پلانەکانی حکومەت لە ئاوەدانکردنەوەو بونیادنان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی عەسیبی ئەهلی حەق کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی شێخ خەزعلی لەنووسینگەکەی خۆیدا لە بەغداد پێشوازیکرد لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەدیدارەکەدا باس لەپێشهاتەکانی ئەمدواییە و کاریگەریەکانی لەسەر عێڕاق کرا ، کەپێویستە بەبێ ووروژاندن مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکان بکرێت.
هەروەها هەردوو لایەن دەسخۆشیان لە هەنگاوەکانی ئەمدواییەی حکومەت کرد لە وەستانەوە دژ بەوهەڵوێستانەی سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێڕاقی دەکەن .