بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران

سیاسی
  • 25-07-2023, 20:18
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنی سییەمینی ئاسایی خۆی بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی گرێدا.
    سەرۆک وەزیران محەمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دانیشتنی سیەمینی ئاسایی خۆی گرێدا.
    لەدانیشتنەکە باس لە کێشەی سووتاندنی قوڕئانی پیرۆز و ئاڵای عێڕاقی کرا، سەرۆک وەزیران فەرمانیدا بە پێکهێنانی لێژنەیەک لە یاساناسانی نێودەوڵەتی بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایەک دژبە دەمارگیری کە عێڕاق پێی هەڵبستێت بۆ پێشکەشکردنی بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان.
    هەروەها لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوە شڕۆڤەیەکی پێشکەش کرد دەربارەی ڕۆڵی عێڕاق لە نەهێشتنی دەمارگیری و لێکەوتەکانی سووتاندنی قوڕئانی پیرۆز، جگەلەخستنەڕووی وردەکاریەکانی کۆبوونەوەی داهاتووی ڕێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامی.هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باسکرا لەپێشهاتەکانی وڵات بەگشتی و جەختیش کرایەوەسەر خێراکردنی جێبەجێکردنی کارەبەراییەکانی بەرنامە حکومیەکە.
    لەدانیشتنەکەدا ڕەزامەندی دەربڕا لەسەر 
    یاسای پشووە فەرمیەکان و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەپێی دەستوور لەگەڵ ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە: 
    1-لابردنی فەرمانی پێشووی سەرۆک وەزیران کەلە دانیشتنی ئاسایی 12وەرگیرابوولەساڵی 2017.
    2-لابردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران 11 ی ساڵی 2018.
    لەدانیشتنەکەدا بڕیاریش درا کەوەزارەتی دارایی هەڵسێت بەدابینکردنی یەک ترلیۆن دینار بۆ کڕینی خۆراکەمەنی مانگانەی هاووڵاتیان و دابینکردنی یەک ترلیۆن و حەوسەدو نەوەد ملیار و هەشسەدوسیوحەوت ملیۆن دینار بۆ شایستەداراییەکانی جوتیاران بۆ گەنم وجۆ، بۆ وەرزی دوورینەوەی ساڵی 2023 ئەویش بەپێی مادەی 60ی یاسای دادگای فیدڕاڵی13 بۆ ساڵی 2023.
    لە بواری وزەشدا ڕاسپاردەیەکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ وزە 23057ی ساڵی 2023 دەربارەی قەرزەکانی ئەمانەتی  باجوەرگرتن کەلەئەستۆی وەزارەتی کارەبادایە لەگەڵ کۆمپانیای STXی کۆریای باشوورکەبەم شێوەیە بەڕێوەدەبرێت: 
    خۆشبوون لە مافی حکومەتی فیدڕاڵی دەربارەی بڕینی گوژمەی ئەمانەتەکانی باجدان دەربارەی گرێبەندی ژمارە 40 بۆ بەرژەوەندی وەزارەت.
    کەدەکاتە چواردەملیۆن و سێسەدوچلوچوارهەزارو شەشسەدو حەفتاوپێنج دۆلار.
    ئەویش بەپشتبەستن بە بڕیارەکانی یاسای کارگێڕی دارایی ژمارە 6 ی ساڵی 2019 ی هەموارکراو.
    هەروەها لەدانیشتنەکەدا ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری وزە 23058ی ساڵی 2023 ی پەسەندکردکە هەمواری بڕگەی دووی ئەنجومەنی وەزیرانی لەخۆگرتووە312ی ساڵی 2021 کە ڕاسپاردەیەک لەخۆدەگرێت بەژمارە 100بۆساڵی 2021 دەربارەی وزەی نوێکار کەبەمشێوەیەی لێبێت: 
    -وەزارەت و ولایەنەکانی دابڕاولەوەزارەتەکان و حکومەتە خۆجێیەکان پێویستە ئاسانکاری بکەن بۆ دابینکردنی زەوی بەپێی یاسای خاوەندارێتی، 12 ی ساڵی 1981هەموارکراو.
    بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وزەی نوێ بۆئەوەی گرێبەندی کرێدانەکە لەگەڵ وەزارەتدا بێت نەک لەگەڵ لایەنی خاوەنداری زەویەکە.
    هەروەها ئەنجومەنی وەزیران لەدانیشتنەکەدا ڕەزامەندی دەربڕی کە دەسەڵات بداتە وەزیری دارایی بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی قەرزو ئاڵوگۆڕکردنی نامە و یاداشتنامەی نووسراو و پەڕاوی گفتوگۆکان و مەرجەکانی بەداراییکردنی پڕۆژەی پەڕەپێدانی پاڵاوگەی بەسڕە قەرزی پێنجەم ، یەکەی گەڵاڵەیی بەفاکتەری هاریکارFCCـ.
    لەدانیشتنەکەدا لەکۆمەڵە بابەتێک کۆڵرایەوە و ئەم بڕیارانە دەربارەی وەرگیرا: 
    یەکەم / ڕاستاندنی ڕاسپاردەی وەزاری بۆ ئابووری ژمارە 230114 دەربارەی لابردنی ڕێککەوتننامەی پابەندبوونی عێڕاق بە پەراوێزی کوفاکس، دەربارەی ڤاکسینەکانی کۆڕۆنا،بڕیارەکە دەڵێت کەپێویستە ڕێککەوتنی پابەندبوونی تایبەت بەعێڕاق لاببڕێت بەرامبەربە رسوماتی کۆتاییهێنان بە ڕێککەوتنەکە لەگەڵ کۆمپانیاکانی دروستکردنیGAVIئەویش بەپێی داواکاری وەزارەەی تەندروستی پاشهەڵوەسەکردن لەسەر ڕێکارەکانی وەزارەتی دەرەوە.
    دووەم/ ڕازیبوون لەسەر تەواوبوونی یاداشتی لێکگەیشتن لەنێوان وەزارەتی دەرەوەلەبری حکومەتی عێڕاقی و وەزارەتی دەرەوەی پاکستانی ئیسلامی لەمەڕ لێخوشبوون بۆ ڤیزاو پاسپۆرتی دیپلۆماتکاران بەپشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران 245 ی ساڵی 2022 بەمەرجی هەموارکردنی یاداشتی لێکگەیشتنەکە.
    سێیەم / دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی بەرگری شارستانی ژمارە 44 ی ساڵی 2013 کە ئەنجومەنی دەوڵەت وردبینی بۆکردوەو ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە بەپێی دەستوور.
    چوارەم/ هەموارکردنەوەی بڕیاری تەشریعی 767ی ساڵی 1987 دەربارەی لێخۆشبوون لەباجی گومرک بۆ خاوەنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان لەبیانیەکان بۆئەوەی بڕیارەکە گشتگیربێت بۆ خاوەنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان لەعێڕاقیەکان، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆکاروباری ئابووری دەبێ هەڵسێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان بۆ پێشکەشکردنی پێشنیاز بۆ پڕۆژەکانی گەشەپێدان کەلەوبڕیارەداهاتووە.، هەروەها سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی و بەڕێوەبەری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەری گشتی باج بەدەسەڵات دەکرێن بۆ دەستنیشانکردنی ئەوەی کە ئاماژەی پێکرا.