نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كاردينال ساكۆ دەکات

سیاسی
  • 25-07-2023, 16:49
  • +A -A

     هەولێر/ INA 

    سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى،پێشوازى له‌ كاردينال ساكۆ كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندڕاوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،پێشنيوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2023/7/25  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌  كاردینال لویس ساكۆ، پاتریارك و سەرۆكی ‏كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد.‏
    له‌ ديدارێكدا ده‌رباره‌ى كشاندنه‌وه‌ى فه‌رمانى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمارى عێراقى تايبه‌ت ‏به‌ كه‌نيسه‌ى كلدانى، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ گرنگه‌ عێراق به‌ ‏هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ به‌ خێمه‌يه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو پێكهاته‌ ئايينى و ‏نه‌ته‌وه‌ييه‌كان بمێنێته‌وه‌ و هيواى خواست به‌ڕێز سه‌ركۆمارى عێراقى فيدرال به‌ ‏زووترين كات ئه‌و كێشه‌يه‌ چاره‌سه‌ر بكات.‏
     سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ژيان و ‏يه‌كترقبووڵكردن، بڕوا و پره‌نسيپه‌ و جوانيى عێراق له‌وه‌دايه‌ نيشتمانى هه‌موو ‏پێكهاته‌كان بێت و تيايدا مافى هه‌مووان پارێزراو بێت.‏
    لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز كاردينال ساكۆ سوپاس و پێزانينى بۆ پشتيوانيى سه‌رۆك ‏نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان سه‌رزه‌مينى ‏پێكه‌وه‌ژ‌يان و يه‌كترقبووڵكردنه‌ و شانازى پێوه‌ ده‌كه‌ن‌. ‌ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌و ‏كێشه‌يه‌ هه‌رگيز ڕێگه‌ له‌ كار و ئه‌ركه‌كانى ناگرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ‏پارێزگاريكردن له‌ عێراق و پێكه‌وه‌ژيان.‏
    دۆخى ده‌شتى نه‌ينه‌وا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ست به‌ دۆخى كه‌نيسه‌ و ‏مه‌سيحييه‌كان به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز وه‌زيرى ئه‌وقاف و ‏كاروبارى ئايينیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.