بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە نامەیەکی دەستی لە سەرۆکی کۆماری چین شی جین بەدەست گەیشت بەبۆنەی یادی 65 ساڵەی دەستپێکردنی پەیوەندیە دیبلۆماسیەکان.
بەیاننامەی سەرۆک کۆمار کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار نامەیەکی نووسراوی لە سەرۆکی چین شی جین بەدەست گەیشت بەبۆنەی یادی 65ساڵەی دەسپێکردنی پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی هەردوو وڵات.
لەنامەکەیدا سەرۆکی چین ئاماژەی کرد بە ڕەگی مێژوویی پەیوەندیەکانی هەردوولا کە ژیارەکانی دۆڵی ڕافیدەین و ژیاری عەرەبی و چینی بەشداریەکی بەرجاویان کردووە لە پێشخستنی کۆمەڵگاکانی مرۆیی.
هەروەها سەرۆک کۆمار دەسخۆشی کرد لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی هەردوولا کە بەردەوامی هەیە لە چەندین بواردا کە بەسەر بەرژەوەندی هەردوولا شکاوەتەوە.
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی چین تسوی وی مکووڕبوونی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ فراوانکردنی ئاسۆکانی هاریکاری لەگەڵ عێڕاق لەهەموو ڕوویەکی ئابووری و سیاسی و تەکنەلۆژیەوە بۆ بەرژەوەندی گەلانی هەردوولا.