سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوە لەسەر پەیڕەوکردنی ڕێکاری توند بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەکان

سیاسی
  • 25-07-2023, 16:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی کردەوەلەسەر پەیڕەوکردنی ڕێکاری توند بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەکان.
    بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە سەرۆک و نوێنەرانی ژمارەیەک لە نێردە دیبلۆماسیەکان بیانیە باوەڕپێکراوەکان لەعێڕاق لە وڵاتانی کیشوەری ئاسیاو هەردوو ئەمریکاو ئوستوڕالیاو روسیاو نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێڕاق.
    سەرۆک کۆمار لەدیدارەکدا ئاماژەی کرد بە پەیوەندیانەی کە عێڕاق دەبەستێتەوەبە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە هاوسەنگی لە پەیوەندیەکاندا پاراستووە و هەماهەنگی دەکات لەگەڵ وڵاتان بۆ بەرژەوەندی هەموولایەک.
    ئاماژەشی کرد بۆ کۆششەکانی حکومەت له بونیادنان و ئاوەدانکردنەوە و شیاندنەوەی ژێرخانی بنەڕەتی وڵات کەپێویستە وێنای ڕاستەقینەی عێڕاق بە وڵاتانی دیکە بدرێت.
    ڕوونیشی کردەوەکە پەیوەندیەکانی بەغداو هەرێم باشەو بەتایبەتی ئەوەی کە پەیوەستە بە یاسای نەوت وغازەوە.
    هەروەها ئاماژەی بە ڕووداوی سووکایەتیکردن کرد بە قورئانی پیرۆز 
    کەلەلایەن کەسانێک ئەنجام دەدرێن بۆ نانەوەی کێشەو پشێوی ، جەختیشی کردەوەسەر پەیڕەوکردنی ڕێکاری توند بۆ پاراستنی ئەمنیەتی باڵیۆزخانەکان.
    هەروەها لەدیدارەکەدا باس لە پاساوەکانی کێشانەوەی مەرسومی کۆماری ژمارە 147ی ساڵی 2013 کرا ، وجەختیش کرایەوەسەر یەکسانی نێوان سەرجەم ئایین و ئایینزاکان .
    لەهەمان کاتیشدا سەرۆک کۆمار ڕوونیکردەوەکە هەموو لایەنە سیاسیەکان ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 18 ی کانونی یەکەمی ساڵی 2023.
    لەلایەن خۆشیانەوە نێردە دیبلۆماسیەکان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەم دیدارە و جەختیان کردەوەسەر پشتیوانی وڵاتەکانیان بۆ عێڕاق پاراستنی سەقامگیری و ئەمنیەتی و پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵیدا.