بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆڕۆژی سێشەممە جەختی لەوە کردەوەکە سەقامگیری و ئاسایش لەعێڕاق لەبەرایی بەرنامەی حکومیدایە.
بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە سەرۆک وەزیرانی شانشینی ئوردن بشار خساونە، کە سەردانی کە بەسەرۆکایەتی شاندێک سەردانی عێڕاق دەکات.
سەرۆک کۆمار لە میانەی دیدارەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندیەکی قووڵ و مێژوویی لەنێوان هەردوولاداهەیە کەپێویستە پتەوتر بکرێت و پەڕەی پێبدرێت.
جەختیشی کردەوەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێڕاق کە لەبەرایی کاری حکومیدایە و بەفاکتەرێکی گرنگ هەژماردەکرێت بۆ ئایندەی عێڕاق و ناوچەکە.
هەروەها سەرۆک کومار دەسخۆشی لەونەخشەوپلانانە کرد کە لەبواری تەندروستی و ئاو و پیشەسازی دەرمان لە شانشینی ئوردن داڕێژراون کە پێویستە سوودیان لێوەربگیرێت لەهەمانکاتیشداعێڕاق هیواخوازە کە هەماهەنگی و هاوکاری زیاتر لەبواری ئابووریدا بکرێت بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی نێوان هەردوو وڵات.
لەلایەن خۆیەوەسەرۆک وەزیرانی ئوردون پاڵپشتی ئوردنی بۆ عێڕاق دووپاتکردەوە لەڕووی ئابووری و سەقامگیریەوە، سوپاسی سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەمی
عێڕاقی کرد بۆ ئامادەبوونیان لە مەڕاسیمی ئاهەنگی جێگری پاشا ئەمیر حسین کوڕی عبداللەی دووەم.
ئەمەو دیدارەکە وەزیری ناوخۆ عبدالامیر شمری و لەلایەن ئوردنیشەوە وەزیی ناوخۆ مازن فڕایە وباڵیۆزی شانشینی ئوردن لەعێڕاق منتسڕ زعبی و ژمارەیەک لەبەرپرسان و ڕاوێژکاران لەهەردوولا ئامادەی دیدارەکەبوون.