بەغداد/ INA
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەەکردەوەکە بابەتەکانی تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندن بۆ ساڵی 2022٫2023 سیستەمی پەڕینەوە دەیانگرێتەوە.
بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی یاساکانی پەڕینەوە وادەخوازێت کە قوتابیەکە ئەگەری سەرکەوتنی هەبێت بۆ ساڵی خوێندنی باڵاتر ، بەمەرجێک ئەو بابەتانەی کە لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وبابەتە تازەکان لە پۆلی ئێستایدا لەدوو بابەتی خوێندن زیاتر نەبێت.