یارەڵڵا لە کەربەلای پیرۆز تاووتوێی ئامادەکاریەکانی سەردانی مانگی موحەڕڕەم دەکات

ئەمنی
  • 25-07-2023, 11:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سوپاسالار فەریق اول ڕوکن عەبدولئەمیر یاڕەڵڵا ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەشاری کەربەلای پیرۆز تاووتوێی ئامادەکاریەکانی مانگی موحەڕڕەمی کرد.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای کەربەلا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پارێزگاری کەربەلا نسەیف جاسم خەتابی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە فەریق اول ڕوکن عبدالامیر یاڕەڵڵا و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوو لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەریق ڕوکن قیس محمداوی و فەرماندەکانی دیکە لە سەرۆکایەتی سوپاسالاران بەئامادەبوونی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلای پیرۆز و فەرماندەی پۆلیسی کەربەلاو فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی فوڕاتی ناوەڕاستی حەشدی شەعبی و سەرپەرشتیاری گشتی لەسەر فیرقەی عباس سەلامی خودای لێبێت.
    بەیاننامەکە ڕوونیشی کردەوە کە لەمیانەی کۆبوونەوەکاندا باس لە ڕێکارو ئامادەکاریە ئەمنیەکانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی 10 ی مانگی موحەڕڕەم کرا.