سید حکیم داوا لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات کە هەڵوێست بەرامبەر بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز وەربگرن

سیاسی
  • 25-07-2023, 09:37
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە بەرامبەربە سووتاندنی قوڕئانی پیرۆز هەڵوێستیان هەبێت.
    سید حکیم لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەتوندی سەرکۆنەی هەڵوێستی دانیماڕک دەکەین کە بواری داوە هەمان ئاکاری دزێو بەسووکایەتیکردن بەقوڕئان دووبارەببێتەوە، لەلایەن کۆمەڵەخەڵکێک کە دژبەئیسلام و موسوڵمانانن وهەڵسان بەسووتاندنی قوڕئانی پیرۆز.
    وتیشی کە ئەم هەڵوێستە کەلەلایەن ئەو وڵاتانەوە ئەنجام دەدرێت کە لاف و گەزافی دیموکراسیەت و ئاشتیخوازی لێدەدەن بەڵام دژبەهەموو داب ونەریتێک ویاسایەکی نێودەوڵەتین ، ئەمەش بێگومان ئاکارێکی پلانداڕێژراوەو و دەبێتە هۆی دروستکردنی ڕق و کینەو بوغز لەنێوگەلاندا.
    سید حکیم داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامی و کۆمکاری
    عەرەبی و وسەرجەم دەزگا ئایینی و سیاسیەکان کرد لەجیهاندا کە هەڵوێستی توند وەربگرن دژ بەم سووکایەتیکردنە بەشێوەیەکی ئاشتیخوازانە چونکە کارێکی دزێوەو هەناوی دوو ملیار موسوڵمان دەهەژێنێت .