بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە" بشر هانی خەساونە" سەڕۆک وەزیرانی ئوردن ، جەختی لەسەڕ گرنگی هەماهەنگی سەڕبازی بۆ بەڕەنگاربوونەوەی تیرۆر کردەوه،هاوکات ئاماژەی بەوەدا که قۆناغی دووەمی پەیوەندی کارەبایە لەگەڵ عێراق ،کە دەبێت بەخێرایی تەواو بکرێت .
خەساونە" لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران لە بەغدا بەڕێوەچوو، و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، جەختی لە گرنگی هەماهەنگی سەربازی بۆ رووبەرووبونەوەی تیرۆر کردەوە
راشیگەیاند :- کە ئێمە بەدەست قاچاغچیەتی ماددە هۆشبەرەکانەوە دەناڵێنین، پێویستە هاوکارییەکان بەهێزبکرێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسییە.
ئەوەشی خستەروو :- کە باسی پێداویستییەکانی عێراق کراوە بۆ وزەی نوێ.
وتیشی: گفتوگۆمان لەسەر ئەو میکانیزمە سێ قۆڵییانە کرد ئێمەو عێراق و میسر کۆدەکاتەوە.
ئاشکراشیکرد :- قۆناغی دووەمی پەیوەندییەکان کارەبایە لەگەڵ عێراق کە دەبێت بەخێرایی بەرەوپێش دەچێت.
سەرۆک وەزیرانی ئوردن رونیشیکردەوە :- دۆزینەوەی ئومێدبەخش لە نزیک سنووری عێراق و ئوردن هەیە.
شایانی باسە ئەمرۆ "بشر هانی خەساونە" سەرۆک وەزیرانی ئوردن گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ گەیشتنی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئوردنی بە سەرۆکایەتی "محەممەد شیاع سودانی "و "بشر هانی خەساونە" سەرۆک وەزیرانی ئوردن بەڕێوەچوو.