بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە" محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران دووپاتیکردەوە کە سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز مانای
ئازادی ڕادەربڕین ناکات ، بەڵکو ڕق و کینە زیاتر دەکات.
"سودانی " لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئوردنییەکەی، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) روماڵئ دەکرد،ڕایگەیاند: سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی ئوردن بۆ بەغدا ئاماژەیە بۆ گرینگی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئوردن.
راشیگەیاند :- کۆبوونەوە دووقۆڵییەکان ئەنجامی ئەرێنی دەبێت.
ئەوەشی خستە روو :- کە حکومەتی عێراق جەخت لەسەر سیاسەتی هاوسەنگی لە ناوچەکە دەکاتەوە.
هەروەک عێراق جەخت لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان لە ناوچەکە دەکاتەوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا "سودانی " وتی: ئێمە پشتیوانی لە کەرتی تایبەتی عێراق و ئوردن دەکەین، و لە میانی کۆبوونەوەکاندا جەختمان لەسەر پڕۆژە سەرەکییەکان کردەوە، لەنێویاندا شاری پیشەسازی.
ئاماژەی بەوەشکرد:- ئۆردن شوێنێکی تەواوکەر و یەکگرتووە لەگەڵ ئابووری عێراق، ئاواتەخوازین هاوکارییەکان فراوانتر بکەین.
هەروەک ووتیشی :- جەختمان لەسەر زیادکردنی گەشتەکانی نێوان عێراق و ئوردن کردەوە.
ئاشکراشیکرد :- پڕۆژە و پێشنیاری ئومێدبەخش هەن کە سوودی بۆ عێراق و ئوردن و میسر دەبێت و لەژێر گفتوگۆدان .
راشیگەیاند دەزگە لێهاتووەکانمان لە عێراق و ئوردن ئاڕاستەکرد بۆ دابینکردنی ئاسانکاری بۆ بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.
لەکۆتایی قسەکانیدا "سودانی " جارێکئ دیکە سووتاندنی قورئانی پیرۆزی ئیدانە کرد و وتی ئەو کردەوە هیچ بەهایەک نی یە بەشێک نی یە لە ئازادی ڕادەربڕین.