بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"حەیان عەبدولغەنی" جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، لەگەڵ "ساڵح عەلی حامد خەرابشە"وەزیری وزەی ئوردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان تاوتوێ کرد.
وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- ئەمرۆ "حەیان عەبدولغەنی" جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت پێشوازی لە "ساڵح عەلی حەمەد خەرابشە" وەزیری وزەی ئوردن کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە لە میانی کۆبوونەوەکەدا،پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کردووە، و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان لە ئاستە جیاجیاکاندا تاوتوێکرد، بەتایبەتی لە کەرتی نەوت و وزەدا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە کەرتی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نەوت و وزە بکات.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو :-لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی سۆمۆ و ژمارەیەک بەرپرس لەهەردوولا ئامادەی بوون.