مالیکی جەخت لەسەر پێویستی پەسەندکردنی دیالۆگ دەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکیانەی کە لە کوردستانی عێراقدا هەن

سیاسی
  • 24-07-2023, 21:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"نوری مالیکی" ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی، لەگەڵ باڤل جەلال طاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، جەختی لەسەر پێویستی پەسەندکردنی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکیانە کردەوە کە لە کوردستانی عێراقدا هەن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی "مالیکی" لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا رایگەیاندوە :- ئەمرۆ "نوری مالیکی" ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی، لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازی لە "باڤڵ تاڵەبانی "سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد،کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبی دەعوەی ئیسلامی و یەکیتی نیشتمانی کوردستان ئامادەی بوون. 
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەداوە :- کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات کراوە ، هەروەک هەردوولا باسیان لەو پەیوەندییە مێژووییانە کرد کە یەکی خستون، ئەویش لەڕێگەی لێکتێگەیشتن و کۆبوونەوە هاوبەشە بەردەوامەکانی نێوانیان. 
    بەپێ بەیاننامەکە :- "مالیکی" جەختی لە پێویستی بەردەوامی پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەکان کردەوە ، بە ئامانجی هاوکاری بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕێگرن لە بەروپێشچونی پرۆسەی سیاسی، هەروەها چۆنیەتی پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەواو لەلایەن هێزە نیشتیمانییەکان بۆ سەرکەوتنی کارەکانی حکومەت.
    هەروەک جەختیکردەوە لەسەر گرنگی پەسەندکردنی دیالۆگ بەمەبەستی هێنانەدی ئاشتەوایی سیاسی لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی ئێستا، بەتایبەتی لە کوردستانی عێراق، و بەتایبەتی لە پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە هەرێم بەگوێرەی یاسا و دەستوور.
    لەبەرامبەردا "باڤڵ تاڵەبانی" ڕۆڵی "مالیکی" لە کۆکردنەوەی بۆچوونەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ ناکۆکییەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە بەرز نرخاند و دووپاتی کردەوە لە پاڵپشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ حکومەت، و چەسپاندنی پرەنسیپی هاوکاری نێوان هەموو هێزە سیاسییەکان بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی کە لە ڕێگەی کاری حکومەت و پەرلەمانی وەستاون.