گفتوگۆی فەرمی نێوان لیژنە هاوبەشەکانی عێراق و ئوردنی دەستی بەکۆبونەوەکانی کرد

سیاسی
  • 24-07-2023, 19:34
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ،دەستپێکردنی گفتوگۆی فەرمییەکانی نێوان لیژنە هاوبەشەکانی عێراق و ئوردنی ڕاگەیاند.
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاندوە:-کۆبوونەوە و گفتوگۆی فەرمی لیژنە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئوردن بە سەرۆکایەتی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و "بشر هانی خەساونە" سەرۆکوەزیرانی ئوردن دەستیپێکرد.