بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محمد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران ، پێشوازی لە"بشر هانی خەساونە" سەرۆک وەزیرانی ئوردن کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە:-ئەمرۆ "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ،پێشوازی کرد لە "بشر هانی خەساونە"سەرۆک وەزیرانی ئوردن،کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە بەغدای پایتەخت.
وەک ئەوەی بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- سەرۆک وەزیران لە مەراسیمێکی فەرمی و شایستەدا پێشوازی لەسەرۆک وەزیرانی ئوردن و وەفدی یاوەری کرد .
بەپێ ناوەرۆکی بەیاننامەکە :- دوای کۆتاییهاتنی ڕێوڕەسمی پێشوازییەکە، "سودانی" کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ خەساونە ئەنجامدا، هاوکات دوای ئەوە گفتوگۆی ڕەسمی نێوان هەردوولا بەڕێوەدەچێت، لە چوارچێوەی پەیوەندە فراوانکراوەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئوردنی،کە باس لە کۆمەڵێک مەلەفی ئابووری و هاریکاری و بابەتی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات دەکات.