بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عەلی عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی،جەختی لەسەر پێویستی هێنانەدی هاوسەنگی لە نێوان دابینکردن و خواست لەسەر دراوی بیانی کردەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە:- لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی "عەتوان عەتوانی"سەرۆکی لیژنەکە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، میوانداری "عەلی عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد، کە تیایدا گفتوگۆ کرا لەسەر کەرتی بانکی و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار و هۆکاری ئەو سزایانەی بەسەر ژمارەیەک بانکی عێراقی سەپێنراون.
وەک ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە:- جەختییشی لەوە کردەوە کە گەشبینن بە پرۆسەی چاکسازی ئابووری و کۆنترۆڵکردنی نرخی ئاڵوگۆڕکردن .
ووتیشی :- هیوادارین سەقامگیری ئابووری بەدەستبهێنین و ئەدای ئاڵوگۆڕ باشتر بکەین. ئاشکراشیکرد :- کە کێشەیەک هەیە پەیوەستە بە بوونی سزای سەپێنراو بەسەر هەندێک بانک ، کە دەبێتە هۆی ئەو تەحەددایانەی کە دەبێت ڕووبەڕوویان ببنەوە و پێویستی دۆزینەوەی ڕێوشوێنی کۆنترۆڵکردنی بازاڕی کار و نرخی ئاڵوگۆڕکردن.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە :- علاق وتی:- پەیوەندییەکە لای خۆیەوە پێداچوونەوەی بە کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بە کاری بانکی ناوەندی و سیاسەتی دراوەوە داهێناوە،هەروەک ئەرکی بانکی ناوەندی خستەروو کە سەقامگیری دراو و کۆنترۆڵکردنی نرخەکانە، هەروەها پێویستی دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان دابینکردن و خواست لەسەر دراوی بیانی، و چاودێریکردنی دراوی نەختینەیی بۆ چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە ڕێگەی نوسیگەکانی فرۆشتن و ئاڵوگۆری .
بەپێ راگەیەندراوەکە :-ئەندامانی لیژنەکە چەندین پرسیاریان سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ، و ئەو سزایانەی بەسەر هەندێک بانکدا سەپێنراون ئاراستەی بەرێوەبەری بانکی ناوەندی کرد،کە دیاریتریان پرسیار کردن بوو لەبارەی بونی ژمارەیەک بانک کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە پەسەندکراون، هەروەها دۆزینەوەی پلانی ڕوون بۆ چارەسەرکردنی دۆخی دارایی، بەو پێیەی زۆرترین زیان بەر هاوڵاتیانی عێراقی و هەژارەکان دەکەویت، هەروەها چۆنیەتی پاراستنی بەهای دیناری عێراقی، و کۆنترۆڵکردنی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا لیژنەی دارایی جەختی لە پاڵپشتی لئەو بڕیارانە کردەوە کە حکومەت لە بەرژەوەندی وڵات و بنیاتنانی سیستەمێکی پێشکەوتووی دارایی و ئابووری دەریدەکات .