بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"دادوەر فایەق زەیدان " سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،جەختی لەسەر سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری کردەوە بە پێی دەستوور.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە :- کە ئەمڕۆ زەیدان وانەیەکی لە زانکۆی بەرگری بۆ خوێندنی سەربازی / کۆلێژی بەرگری نیشتمانی پێشکەشکرد،بە ئامادەبوونی "ثابت عباسی" وەزیری بەرگری،و فەریقی یەکەم "عابدوئەلئەمیر یاروڵڵا " سەرۆکی ئەرکانی سوپا و، و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازییەکان و خوێندکارانی کۆلێژی بەرگری نیشتمانی.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد:- زێدان لە وانەکەیدا کە بەناونیشانی (دەسەڵاتی دادوەری و ڕۆڵی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا)پێشکەشیکرد،جەختی لەسەر سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بەپێی دەستوور کردەوە،هەروەک باسی لەو ڕۆڵە کرد کە دەسەڵاتی دادوەری لە بنیاتنانی عێراقی نوێدا گێراویەتی لە دوای ساڵی 2003.