بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"نەعیم عبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ، تەرخانکردنی کورسی خوێندنی تایبەتی لە زانکۆکان راگەیاند بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە قورئانی پیرۆزیان لەبەرە لە زانکۆکان.
عەبودی،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- بۆ بەرگریکردن لە قورئانی پیرۆز و چەسپاندنی پێگەی ئیسلامی لە بەرامبەر ئەو ئیستفزازییەی کە هەندێک ڕەگەزپەرست و ناخ پڕ لە ڕق لە جیهاندا پیادەی دەکەن ، بڕیارماندا کورسی خوێندنی تایبەت تەرخان بکەین بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە قورئانی پیرۆزیان لەبەرە لە زانکۆکانی عێراق.