بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار، دووپاتی کردەوە کە پێکەوەژیانی ئاشتیانە پایەیەکی بەهێز ە جەوهەرییە بۆ بنیاتنانی گەلان.
سەرۆکایەتی کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە :- کە "لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە وەفدێکی ئەنجومەنی نێودەوڵەتی بۆ دیالۆگی ئایین و مرۆڤایەتی بە سەرۆکایەتی "عەلی موسا موسەوی " ئەمینداری گشتی ئەنجومەنەکە کرد
بەپێی بەیاننامەکە لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە کردەوە وەک پایەیەکی بنەڕەتییە بۆ بنیاتنانی ئاشتی و پێکەوەژیانی گەلان.
هەروەک ئاماژەی بە "گرنگی بنیاتنانی کولتووری پێکەوەژیان بە خستنەڕووی لە پرۆگرامەکانی خوێندندا، بەجۆرێک کە لە قۆناغی سەرەتاییەوە دەستپێبکات، بۆ دروستکردنی نەوەیەک کە باوەڕی بە پێکەوەژیان هەبێت.
لای خۆیەوە "موسەوی " هەوڵەکانی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆی ئایینی و مرۆڤایەتی خستەروو ، کە بەردەوامە بۆ ڕەتکردنەوەی ئایدیۆلۆژیای توندڕەو و پابەندبوونی بە بەرەنگاربوونەوەی کۆنەپەرستی و بەرگریکردن لە تەواوی مافەکانی مرۆڤ.