بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، جەختیان لەسەر دەرکردنی یاسایەک کردەوە کە پاڵپشتی لە ئەولەویەتەکانی حکومەت و جێبەجێکردن بەرنامەکانی بکاتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: ئەمرۆ "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە "هادی عامری " سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کرد.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە :- لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دواین پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری ووڵات کرا، هەروەها دیارترین تەحەددیاتی بەردەم وڵات تاوتوێ لەبارەوە کرا .
وەک ئەوەی بەیاننامەکە باسی کردوە :- کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر بەرەوپێشچوونی پلان و هەوڵەکانی حکومەت بۆ پێشخستنی کەرتە گرنگەکان کرا ، هەروەک جەخت لەسەر پێویستی دەرکردنی یاسایەک کرایەوە کە پاڵپشتی لە ئەولەویەتەکانی حکومەت و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی بکات، کە تیایدا سەقامگیری لە هەموو رووێکەوە لە وڵات بەرزبکاتەوە و گەشەپێدان مسۆگەر بکات و واقیعی ئابووری هاوڵاتیان باشتر بکات.