بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ئەحمەد سەحاف " وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند:- ستافی دیپلۆماسی نوێنەرایەتی دانیمارک ، بەغدایان بەجێهێشتووە.
"سەحاف " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- ستافی دیپلۆماسیی نوێنەرایەتی دانیمارک لە بەغدا دوو ڕۆژ لەمەوبەر خاکی عێراقیان بەجێهێشتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوە دووبارە سووتاندنی کۆپییەکی لە قورئانی پیرۆزی لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە دانیمارک شەرمەزار کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم کارە رێکخراوە و ڕێگە بە توندڕەوی و ڕق و کینە دەدات لە نێوان پێکهاتەکان و کۆمەڵگاکان، هەروەک هەڕەشەی جدین لەسەر پێکەوە ژیانی ئاشتیانە.