بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوە ئیدانەی دووبارەبوونەوەی سوتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە دانیمارک دەربڕی.
وەزارەتی دەرەوە،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:-ئەم کارانە ڕێگە بە توندڕەوی و ڕق و کینە دەدات لەنێوان کۆمەڵگاکان و هەروەک دەبێتە هۆی هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە.
وەزارەتی دەرەوە داوای لە دەسەڵاتدارانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکات ، هەڵوێستی ڕوونیان هەبێت بۆ ڕێگریکردن لەو پێشێلکاریانەی کە لەبەردەم باڵاخانەی باڵیۆزخانەکانی کۆماری عێراق روودەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد:- بێدەنگی و نەگرتنەبەری ڕێکاری پێویست، ڕێگری لە ئەنجامدەرانی ئەو کردەوانە ناگریت ، بۆیە دەبێت بیانخەنە ژێر لێپرسینەوەی یاساییەوە، هەروەها ڕێگری لەو پێشێلکاریانەبگرن کە لەبەردەم باڵیۆزخانەکانی کۆماری عێراقدا روودەدەن کە لەراستیدا ئەم ڕەفتارانە مەترسیدارن.
لەکۆتایی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە:- کە هەڵوێستی حکومەتی عێراقی روونە و داوای بڕیار و رێکاری نێودەوڵەتی دەکات بۆ بەتاوان ناساندنی ئەو کردەوانە،جەخت لە ڕێزگرتن لە ئاینییەکان و کتێبە پیرۆزەکان دەکاتەوە ، بەبێ جیاوازی ئایین و ڕەگەز.